سەردێڕ:

ئەم بڕە پارەیە دەدرێت بە هەر هاوڵاتییەک کەسێکى تر رازى بکات ڤاکسین وەربگرێت

PM:09:25:01/10/2021

12420 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری تەندروستی سویسرا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی پاداشت و دیاری دەداتە هەر هاوڵاتییەک بتوانێت کەسێکی دیکە رازی بکات لەسەر وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا.


ئەمڕۆ هەینی، ئالان بێرسییە وەزیری تەندروستی سویسرا لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی پلانی نیشتیمانی بۆ پێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، حکومەتی وڵاتەکەی ئەو هاوڵاتییانە پاداشت دەکات و دیارییان دەداتێ کە دەتوانن کەسانی دیکە رازی بکەن لەسەر وەرگرتنی ڤاکسین.

ئاماژەی بەوەشدا، لە چوارچێوەی پلانی نیشتیمانی بۆ هەڵمەتی پێدانی ڤاکسین دژی کۆرۆنا، حکومەتی سویسرا بڕی ١٦ ملیۆن و ١٣٠ هەزار دۆلاری تەرخانکردووە و لەو چوارچێوەیەشدا بڕی ٥٤ دۆلار وەک دیاری دەداتە هەر هاوڵاتییەک بتوانێت کەسێکی دیکە رازی بکات لەسەر وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا.

ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی سویسرا پێشتر رایگەیاند، بە ئامانجی خێراترکردنی پرۆسەی پێدانی ڤاکسین ١٧٠ ناوەندی نیشتیمانی بۆ پێدانی ڤاکسین کردووەتەوە و لە ئێستاشدا نزیکەی ٤٢٪ دانیشتوانی ڤاکسینییان وەرگرتووە.

 

کـ ، ئـ













گەلەری