کۆمپانیایەکی ئەڵمانی بۆ دروستکردنی یاری مناڵان، ورچێکی وەک بوکەڵەیەک لە شێوەی ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا دروستکردووە و خواستێکی زۆری لەسەرە.
میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، بوکەڵەکە بە رادەیەکی زۆر داواکاریی لەسەربووە و تەنانەت بەر لەوەی مێرکڵ پۆستەکەی رادەستبکاتەوە سەرجەمیان کە ٥٠٠ دانە بووە فرۆشراون.
مارتن هێرمان بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیایەی بوکەڵەکەی
دروستکردووە دەڵێت، کڕیارەکان بوکەڵەکەیان خۆشویستووە و لە ریزی درێژدا سەرەیان بۆ
گرتبوو، هەر بۆیە بە نیازن کۆمەڵەیەکی تر لە بوکەڵەکە بەرهەمبهێنن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، نرخی هەر دانەیەکی ٢٠٠ دۆلارە و
دروستکردنیشی ماوەی چوار کاتژمێری خایاندووە.
ئەنگێلا مێکڵ ماوەى ١٦ ساڵ راوێژکاری ئەڵمانیا بوو، لە هەڵبژاردنە
پەرلەمانییەکەى ٢٦ى مانگى ٩دا پارتەکەى پلەى دووەمى بەدەستهێنا و پۆستى راوێژکارى
ئەڵمانیایان لەدەستدا.