سەردێڕ:

بانکی جەی پی مۆرگان ٢٥٧ ملیۆن دۆلار بە قەرز دەداتە عێراق

PM:07:31:14/11/2023

2652 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بۆ دابینکردنی پاڵپشتی دارایی پڕۆژەکانی چاککردنەوەی وێستگەکانی کارەبای عێراق لەگەڵ بانکی جەی پی مۆرگان رێککەوتنێکیان واژۆکردووە. وتیشی: "ئەمە دەبێتە هۆی زیادبوون و بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا."


ئەمڕۆ سێشەممە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، رێککەوتننامەیەک لەگەڵ بانکی جەی پی مۆرگان واژۆ کراوە بۆ دابینکردنی خەرجی چاککردنەوە و بنیاتنانەوەی چەند پرۆژەیەکی وێستگەی کارەبا لە عێراق.

ئاماژەی بەوەشدا، بانکەکە بڕی ٢٥٧ ملیۆن دۆلاریبە شێوەی قەرز  بۆ عێراق دابینکردووە و ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا و دابینکردنی کارەبای پێویست بۆ ناوچەکانی عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو، "ئاستی بەرهەمهینانی کارەبا لە عێراق ٢٣ هەزار مێگاواتە لەکاتێکدا بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ تەواوی عێراق پێوستمان بە ٣٥ هەزار مێگا وات دەبێت و ئەم پڕۆژەیەش بەشێک لەو کورتهێنانی وزەیە کەمدەکاتەوە."

ئەمەش لە کاتێكدایە، بەشێک لە شارەزایان رایانگەیاند، واژۆکردنی رێککەوتننامەکە لەگەڵ بانکی جەی پی مۆرگان کاریگەری ئەرێنی لەسەر کەرتە جیاوازەکانی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاری و گەشەپێدان دەبێت هاوکات یارمەتیدەرە لە زیادبوونی ئاستی وەبەرهێنان لە کەرتەکانی عێراق.













گەلەری