PM:06:52:01/10/2021
13628 جار خوێندراوەتەوە
گرتەیەکى ڤیدیۆیى فڕۆکەیەکى روسى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەوە کە لە ئاسماندا روبەڕوى گەردەلولێک دەبێتەوە.
لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت کاتێک فڕۆکەیەکی روسی بەگەشتێک لە یەکتارینبۆرگەوە بەرەو سوچی گەشت دەکات، لە ئاسماندا روبەڕوی گەردەلولێک دەبێتەوە و بە توندی توشی لەرزینیدەکات و بەهۆیەوە سەرنیشەکانی ترس و نیگەرانی دایاندەگرێت. بەهۆی روداوەکەوە فڕۆکەکە ناچاردەبێت لە شاری کراسنودار لە نزیک سوچی بنیشێتەوە.