سەردێڕ:

گەرمترین ناوچەکانی جیهان ئاشکرا کرا

PM:01:06:18/07/2021

17696 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی بلاسیرفیلی نەخشەی بەرزترین پلەکانی گەرمای لە جیهاندا بڵاویکردەوە، ناوچەی لۆفی لۆفی لە وڵاتی ساموا بەرزترین پلەی گەرمای لەسەر ئاستی جیهان تۆمارکردوە کە بە ٤.٥٢ پلەی سیلیزی بووە.


بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی بلاسیرفیلی لە ویلایەتی کاریفۆرنیای ئەمریکا، ناوچەی جەهرا لە وڵاتی کوەیت بە پلەی دووەم دێت لە تۆمارکردنی بەرزترین پلەی گەرمی کە بریتیبووە لە ٤٩.٢ پلەی سیلیزی.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ناوچەی تیمیمون لە وڵاتی جەزائیر بە پلەی سێیەم دێت کە ٤٩.١ پلەی سیلیزی و پاشان ناوچەی عەبادان لە وڵاتی ئێران بە پلەی چوارەم دێت کە ٤٨.٨ پلەی سیلیزیان تۆمارکردووە

سەبارەت بە عێراق، شاری میسان بە پلەی ١٣هەمین ناوچە لەسەر ئاستی جیهان دێت کە ٤٧.٦ پلەی سیلیزی تۆمارکردووە.

هەر ئەمڕۆ، نائیل وائلی کەشناسی عێراق رایگەیاند، بەپێی نەخشەکانی کەشو هەوا، رێژەی شێ لەناوچەکانی باشوری عێراق و بەتایبەتی لە پارێزگاکانی بەسەرە ومیسان وزیقار و واست لە کاتی بەیانیاندا دەگاتە ٩٠%.

باسیشی لەوەکرد، بەرزبونەوەی ئەو رێژەیەی شێ تا ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و بەتایبەتی لە کاتی بەیانیاندا.

وائلی وتیشی، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و بەتایبەت لە ناوچەکانی باشور، لە رۆژانی سێ شەممەو چوارشەمە لە ناوچەکانی باکور وهەرێمی کوردستان پلەی گەرما لە نێوان ٤٢ بۆ ٤٨ پلە دەبێت.

بەڵام لەناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق، پلەکانی گەرما لە نێوان ٤٩ بۆ ٥٠ پلە دەبێت و لە باکوریش لە نێوان ٥٠ بۆ ٥١ پلەی سیلیزیە و لەناوچە شاخاویەکانیش ٣٠ پلە دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، "رۆژى دووشەممە کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى گه‌رمى ساڵانە لەسەر هەرێمى کوردستان زیاتر دەبێت، کە دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى زیاترى پلەکانی گەرما".

بەپێی راگەیەنراوێکی کەشناسی، لە رۆژانى سێ شەممە و چوارشەممە یەکەم رۆژ و دووەم رۆژی جەژنی قوربان دەگاته بەرزترین پلە، ئێوارەى رۆژى چوارشەممە خێرایی با چالاک دەبێت و ئەگەرى بەرزبونەوەى تۆزو خۆڵێکی سوک هەیە .

بەپێی راگەیەنراوەکە پلەی گەرمی لە سەنتەرى شارى هەولێر لە نێوان ٤٦ – ٤٨ پلە دەبێت .

لە سەنتەرى شاره‌كاني سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ٤٤– ٤٦ پلە دەبێت، لەشارى کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان٤٧ – ٥١ پلە دەبێت.

مـ ، كـ

كـ ، ئـ













گەلەری