سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە ئاگر کەوتنەوەیەکدا ٥٥ ئۆتۆمبێل دەسوتێت

PM:12:38:30/09/2021

86596 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانی دوبەی رایگەیاند، تیمەکانیان توانیویانە ئەو ئاگرە کۆنتڕۆڵبکەن کە لە ھەشت پێشەنگای ئۆتۆمبێلدا لە ناوچەی رەئس خور کەوتەوە.


ماڵپەڕی ئیمارات ئەلیەوم لە زاری وتەبێژی فەرمی ھێزەکانی بەرگری شارستانییەوە بڵاویکردەوە، بەھۆی ئاگرەکەوە ٥٥ ئۆتۆمبێل سوتاون کە لە ھەشت پێشەنگای ئۆتۆتمبێلدا کەوتووەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، شەش خولەک دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە ئاگرێک لە ناوچەی رەئس خور کەوتووەتەوە تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دوای ٣٨ خولەک تەواوی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە.
وتەبێژەکەی بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەشداوە، تێبینی ئەوەیان کردووە ئاگرەکە پەرەدەسەنێت و بەرەو چەند پێشەنگایەکی دیکە دەچێت، ھەربۆیە لە بنکەی بەرگری ئاگرکوژێنەوە و رزگارکردنی راشیدییەوە تیمێکی پشتیوانییان بۆی رەوانە کراوە و کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەیان کردووە.













گەلەری