سەردێڕ:

عێراق رێکەوتنێک لەگەڵ چەند وڵاتێک واژۆ دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوە لە سپیکردنەوەی پارە

PM:08:23:22/10/2023

2148 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، بۆ رووبەڕووبوونەوەی دۆسیەی سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی لەگەڵ وڵاتانی کەنەدا و چین و ئیسپانیا رێککەوتنی لێکتێگەیشتن واژۆ کراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دەستپاکی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، دوای سەرکەوتنی هەوڵەکانیان پاش واژۆکردنی رێککەوتنی لێکتێگەشتن لەگەڵ وڵاتی میسر، دووبارە رێکەوتنی لێکتێگەشتن لەگەڵ هەریەک لە وڵاتانی چین و کەنەدا و ئیسپانیا واژۆ دەکرێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم هەنگاوە بۆ رووبەرووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و تاوانی بەهەدەردانی سامانی گشتیە لە ناوخۆی وڵات و دەرەوە، کە ساڵانە بە دەیان ملیۆن دۆلار لە دەرەوە سپی دەکرێتەوە.













گەلەری