سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە جیهان و هەرێم بەردەوامە لە دابەزین

AM:10:22:29/09/2021

22492 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٣٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٥ دۆلار و ٩٢ سەنتە و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک گرام زێڕ ١٢ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ ھەزار و ٩٢٣ دۆلارە و بەمەش بەراورد بە دوێنێ ١٣٩ دۆلار دابەزیوە.

ھەروەھا، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان هەزار دینار دابەزیوە و بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٠٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٤ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٢ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری