ماوەی زیاتر لە ٧ مانگە و بە تایبەتیش لەوەتەی بانکی ناوەندی دەستیکردووە بە کارکردن لەسەر پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی و سیستەمی گواستنەوەی دارایی نێودەوڵەتی نرخی دۆلار لە عێراقدا سەقامگیر نەبووە سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی.
سەرەڕای پەسەندکردنی بودجەی گشتی بانکی ناوەندی رۆژانە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار دەفرۆشت، بەڵام پرسیاری زۆر لەسەر هۆکاری بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕ دروست کرد.
رێوشوێنەکانی
بانکی ناوەندی کاریگەرییان هەبووە؟
قەیرانی نرخی دینار
بەرامبەر بە دۆلار لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە لە عێراق بەردەوامە و سەرەڕای ڕێوشوێنەکانی
بانکی ناوەندی بە ئامانجی سەقامگیرکردنی نرخی دراوەکان هێشتا رێوشوێنەکان هیج کاریگەرییەکان
نەبووە.
هەروەها، مەحمود
داغر شارەزای دارایی ئاماژەی بەوەکردبوو، بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ ئەوە
دەگەڕێتەوە کە دابینکردنی دۆلار بۆ مەبەستی هاوردەکردن کەمترە لە پێویستی ڕاستەقینە
بۆ بازارەکانی ناوخۆ.
سزاکانی ئەمریکا
چ پەیوەندییەکی هەیە بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە عێراق؟
پاش ئەوە لە سەرەتای
سێ مانگی رابردودا بانکی ناوەندی چوار بانکی لە مەزادی فرۆشتنی دۆلار دورخستەوە و
پاشانیش بە هۆی هۆشدارییەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەو ڕێژەیە بەرزبوەوە بۆ
١٤ بانک کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە ، ئەمە بووە هۆی کەمبونەوەی ٤٥ ملیۆن دۆلار
بۆ ٩ ملیۆن دۆلار لە خستنەڕووی دۆلار بە شێوەی
کاش.
هاوکات مەحمود
داغر شارەزای دارایی لە لێدوانێکیدا وتی" کەم کردنەوەی ژمارەی ئەو بانکانی لە
مەزادی دۆلاردا بەشدارن دەبێتە هۆی کەمبونەوەی خستنەڕووی دۆلاری کاش بەمەش بەردەوام
نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردادێت".
کەمیی دابینکردن
فادی شامری راوێژکاری
سەرۆک وەزیران سەبارەت سزاکانی ئەمریکا و دورخستنەوەی ١٤ بانکی ناوخۆ لە مەزادی فرۆشتنی
دۆلاردا رایگەیاند، بانکە سزادراوەکان پێویستی زیاتر لە ١١٦ بانکیان دابین دەکرد بە
ڕێژەی ٪٨٠ لە ناوخۆدا.
هاوکات تەمکین ئەلحەسناوی بەڕێوەبەر بانکی موسڵ، یەکێک لەو بانکانەی کە کەوتە
ژێر سزاکانەوە وتی"دورخستنەوە و سزادانی ئەو بانکانە زیانی ئابوری لێدەکەوێتەوە
بەتایبەت لە کەرتی بانکی عێراق".
رای شارەزایان لەو
بارەیەوە
سەفوان قوسەی،
ئابووریناس پشتڕاستی کردەوە کە بودجەی گشتی دارایی وڵات کە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
دەبێتە هۆی زیادبوونی قەبارەی خەرجییەکان، فشارێکی زیاتر دەخاتە سەر دیناری عێراقی
و نرخی دۆلار لە بازاڕە داراییەکاندا.
سەلام سومەیسەم
شارەزای ئابووری پێی وایە کە بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەردەوام
دەبێت بەهۆی میکانیزمی بەڕێوەبردنی سیاسەتی دراو بەشێوەیەکی هەڵە کە بووە هۆی فرۆشی سەدان ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و کەم
کردنەوەی ئاستی کاش.
لە هەفتەی
رابردودا رۆژانە زیاتر لە ١٠جار گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا رویداوە
نرخی دۆلار بەرامبەر
بە دینار لە هەفتەی رابردودا زیاتر لە ١٠ جار رۆژانە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە بە
تێكرای گۆڕانکارییەکان مەزەندە دەکرێت بە ئاستی ١.١٪ کە بۆ هەر گۆڕانکارییەک لە نێوان
٥٠ بۆ ١٠٠ دینار بووە لە کردنەوەی بازارە داراییەکان.
ئەوەش لە کاتێکدایە
، لە رۆژی ٦ـی تشرینی یەکەم نرخی دۆلار لە ١٥٧ هەزار و ٢٥٠ دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک
گۆڕانکاری بەسەردا هات بە ڕێژەی ٢٪ لە رۆژی ١٢ـی تشرینی یەکەم دۆلار بەرامبەر بە دینار
بەرزبوەوە ١٦٠ هەزار و ٦٠٠ دینار لە بازاڕەکانی هەرێم و لەشاری سلێمانی بە ٥٠ دینار
بەرزتر لە نرخی بازاڕەکانی تر مامەڵەی پێوەدەکرێت.