سەردێڕ:

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت؛ قازانجی عێراق لە فرۆشتی نەوت زیادی کرد

PM:02:19:29/09/2023

1904 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، رۆژانە سێ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکەن. هاوکات، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت چاوەڕی دەکرێت داهاتی فرۆشی نەوت لە مانگی ئەیلولدا لە ١٠ ملیار دۆلار تێپەڕبکات.


رۆژی هەینی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێکیدا سەبارەت بە نرخی نەوت بڵاوکردەوە، نرخی نەوت لە رۆژی هەینی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەراورد بە رۆژانی رابردوو قازانجی ٢٪ نرخەکەی لە بەرزیدا ماوەتەوە بەهۆی خواستی ئەمریکا و چینەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ یەکەمجار لەماوەی ١٠ مانگی رابردوودا نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست و بە ٩٧ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا پێشبینی دەکرێت نرخەکە بەردەوامبێت لە بەرزبوونەوە.

قازانجی فرۆشتنی نەوتی عێراق زیادیکردووە

هەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، داهاتی نەوتی عێراق لە ماوەی مانگی ئابدا هەشت ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە و تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکەی چوار ملیۆن و ٢٣٠ هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا و تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی عێراق سێ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا.

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٣ بەڕێژەی ٪٢ بەرزبووەوە و گەیشتە ٩٧ دۆلار و ٣٨ سەنت و لە هەر بەرزبوونەوەیەکی نرخی نەوتیشدا عێراق پشکی دەببێت لەو زیادکردنەدا.

نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەدا

لە یاسای بودجەی عێراقدا نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە ٧٠ دۆلار خەمڵێندراوە و دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گەیشتنی بە ٩٠ دۆلار کورتهێنانی دارایی لە بودجەی عێراقدا بەڕێژەی ٣.٤٪ کەمتر دەکاتەوە و پێشبینی دەکرێت داهاتی فرۆشتنی نەوت مانگی ئەیلولدا لە ١٠ ملیار دۆلار نزیک ببێتەوە.

ئەگەر عێراق مانگی ئەیلولدا بە تێكڕایی ٩٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بفرۆشێت داهاتەکەی لە ١٠ ملیار دۆلار نزیک دەبێتەوە.













گەلەری