سەردێڕ:

حکومەتی کاربەڕێکەر پارەی موچەخۆرانیشی ورد کردووەتەوە

PM:11:35:28/09/2023

6508 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئار تی، بەغداد ئەو ٥٠٠ ملیارەی کە تا ئێستا ناردویەتی لە جۆری 50 هەزار دینارییە و بەڵام پارەی دراو دابەش دەکات وە ٢٠٠ ملیار دیناری دیکەش خراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم بەڵام هێشتا سستە لە دابەشکردنی موچە.


رۆژی پێنجشەممە، بەپێی زانیارییەکانی، بەغداد ئەو ٥٠٠ ملیارەی کە تا ئێستا ناردویەتی لە جۆری 50 هەزار دینارییە ، وە ٢٠٠ ملیار دیناری دیکەش خراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم کە وەک چاوگێکی ئاگادار دەڵێت سیولەی بانکەکانی عێراق کە دەدرێت بە هەرێم بە هەمان بڕی دراوەکەن بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر ئەو پارە کاشەی بەغدای بۆ زۆربەی بانکەکان نەناردووە ، بەڕێنمایش بانکەکانی ئاگادارکردوەتەوە تەنها بە پارەی پێنج هەزاری و دە هەزاری موچە بدەن.

٥٠ هەزار دینارە نێردراوەکەی بەغداد چی لێهاتووە

٥٠ هەزار دینارییە کاشەکە لە چەند بانکێک هەڵگیراوە و موچە بە پێنج هەزاری و دە هەزاری دڕاو و کۆن موچە بەسەر وچەخۆرانی هەرێم دابەشدەکەن و مووچەخۆرێکیش باس لەوە دەکات حکومەتی کاربەڕێکەر بە پارەی کۆنی جۆری پێنج هەزاری دڕاو مانگانە موچەیان پێدەدات و لە موچەی ئەم مانگەدا زۆرترین پێنج هەزاری دڕاوی تێدا بووە.

حکومەتی کاربەڕیکەر موچەی موچەخۆرانی بریوە

 جیاواز لەمەش بەپێی زانیارەکان حکومەتی کاربەڕێکەر لەموچەی ئەم مانگە لە هەموو موچەخۆرەکانی وەزارەتی ناوخۆ بڕیک پارەی بڕیوە و بڕینەکەش لە پێنج هەزار دینارەوە دەستیپێکردوە و بێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانرێت، وە  وەزارەتی دارایی و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتیش ئامادەنین هیچ روونکردنەوەیەک سەبارەت بە لێبرینی ئەو بڕە پارەیە بدەن.

فرۆشیاران چیدەڵین

هاوکات بەشێکی فرۆشیاران دەڵێن لەکاتی دابەشکردنی موچەدا پارەی کۆن و دڕاو  و دووڕەقەم لەبازاڕدا زیاد دەکات و بەشێک لە فرۆشیارانیش پارەکە وەرناگرن و ئامادە نین ئەو پارەیە لە مووچەخۆران وەربگرن. 













گەلەری