سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی روخانی تاوەرێک بەھۆی گڕکانی دورگەی لاباڵمای ئیسپانیا

PM:01:57:27/09/2021

13284 جار خوێندراوەتەوە

کەناڵی تەلەفیزیۆنی ناوخۆیی دورگەکانی کەناری ئیسپانیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە تیایدا ساتی روخانی بورجی یەکێک لە کڵێساکانی شاری تۆدۆکی لە باشوری خۆرئاوای دورگەی لاباڵمای تۆمارکردووە دوای ئەوەی شەپۆلی بەرد و خەڵوزی تواوەی گڕکانی دورگەکە دەگاتە کڵێساکە و دەیڕوخێنێت.


ئاژانسی ئاسۆشیەیتدپرێس بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەی رابردووەوە لە رێکەوتی ١٩ی ئەیلولەوە، بەھۆی شەپۆلی بەردە تواوەکانی گڕکانەکە تا ئێستا زیاتر لە ٤٣٠ خانو و باڵەخانە وێرانبوون و زیاتر لە شەش ھەزار ھاوڵاتی ماڵ و حاڵییان بەجێھێشتووە.

کـ ، ئـ












گەلەری