سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانى دۆلار و دراوەکان لە کردنەوەى بازاڕدا

AM:09:44:27/09/2021

10448 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکردنەوەى بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش بەراورد بە داخستنى بازاڕ لە دوێنێ ئێوارەدا تارادەیەک بە جێگیرى مایەوە.


سەبارەت بە نرخى تمەنیش بەراورد بە دوێنێ بەرزبونەوەى بەخۆیەوە بینى بە جۆرێک ١٠٠ دۆلار بە ٢ملیۆن و ٧١٣ هەزار تمەنە ئەمە لەکاتێکدا دوێنێ ١٠٠ دۆلار بە ٢ ملیۆن و ٧١٦ هەزار تمەن بوو.

ساڵی رابردوو حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزارو ٥٠٠ دینارە.

١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.

١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.













گەلەری