جیهان بەرەو فراوانبوونى بازرگانى زیاتر هەنگاو دەنێن، رۆژهەڵاتى ناوەڕاستیش بووەتە خاڵی بەیەکگەیاندنى جەمسەرەکانى ئەم پەیوەندییە بازرگانییە.
لەمیانی لوتکەى جى ٢٠ لە نیودەلهی و بەشداریکردنی سەرکردەکانی جیهان و تاوتێکردنی چەندین پرس و بابەتی گرنگ رێرەوی ئابوری هندستان – رۆژهەڵاتی ناوەراست – ئەوروپا گەلالە کرا کە لەلایەن ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی دەکرێت بە ئامانجی ئەوەی ببێتە بەجێگرەوەیەک بۆ "دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگا"ی چینی کە چەند ساڵێکە وڵاتەکە کاری لەسەر دەکات.
پرۆژەکە
لە هندستانەوە دەڕوات بۆ کەندا و وڵاتانى عەرەبی و پاشان لەوێوە بۆ ئەوروپا و چاوەرواندەکرێت
رێگای بازرگانى نێوان هیندستان و ئەوروپا ٤٠٪ خێراتر بکات، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش
بە "مێژوویی" ناوی بردووە.
بەپێی
"ماڵپەری میدڵ ئیست ئای" بەریتانی پرۆژەی ڕێڕەوی هیندستان دیدگای پەیوەندی
نێوان هیندستان، ئیمارات، سعودیە، ئوردن و ئیسرائیل دەخاتەڕوو، ئەمەش پێویستی بە
بوونی رێککەوتنی بەرفراوان هەیە، بەو پێیەی چین هەماهەنگی لەگەڵ نزیکەی ١٤٠ وڵات هەیە
لە رێگەی " یەک رێگا، یەک پشتێن دەیەوێت
چەرخی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەقازانجی خۆی بسورێنێت.
ماڵپەڕەکە
ئەوەشی خستووەتەروو، سەرۆک کۆماری تورکیا دژایەتی ئەو بیرۆکەیە دەکات کە ئێستا پێشنیاری
هێڵی هیندستان دەکات بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بەبێ تورکیا ناتوانرێت بەدیبهێنرێت.
لەبەرامبەردا پاڵپشتى رێگای گەشەپێدان دەکات
کە هێڵێکى ئاسنى بازرگانییە و وڵاتانى ناوچەکە لەوانەش کەنداو و لەڕێگەى عێراقەوە
بە تورکیا و ئەوروپاوە دەبەستێتەوە.
ڕاپۆرتەکە
ئاماژەی بەوەشکردووە، رێگای گەشەپێدانى عێراق درێژدەبێتەوە بۆ باشوری موسڵ و ئێستادا کارەکانی نۆژەنکردنەوەی هەندێک هێڵ و وێستگەی
شەمەندەفەر لە عێراقدا دەستی پێکردوە، بەڵام ئاستەنگە سەرەکییەکانی بەردەمى وەک
ناسەقامگیری سیاسی، ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە دامەزراوەکانی دەوڵەت، و پرسە ئەمنییەکان
لە عێراق و بوونی میلیشیاکانی ناوچەکەدا وکارکردن تێیدا پەکبخات.
رێگای گەشەپێدان
هانگاوێکی گرنگی حکومەتی عێراقە کە رێگای ئاوریشمی هەزار ساڵەی عێراق لەگەڵ جیهان
دەکاتەوە و لەو رێگایەشدا هەرێم بێبەش نابێت لە سودە ئابورییەکەى.