سەردێڕ:

سعودیە دوای ٤٠ ساڵ لە قەدەغەکردنی؛ ئەم کارەی لە وڵاتەکەدا ئاسایی کردەوە

PM:11:40:17/07/2021

17904 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ریاز، لە دوای زیاتر لە ٤٠ ساڵ لە قەدەغەکردنی کرانەوەی دوکان و بازاڕەکان لە کاتی نوێژدا، مۆڵەتی بە دوکان و بازاڕەکان دا کە لە کاتەکانی نوێژدا کراوەبن.


بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی ئەلئیخبارییەی سعودیە، یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی سعودیە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لەمەودوا مۆڵەت دەدرێتە خاوەن دوکانەکان لە کاتی نوێژدا دوکانەکانیان بەکراوەیی بهێڵنەوە و سەرجەم جموجۆڵە ئابورییەکان بەردەوامبن.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، بڕیارەکە لە چوارچێوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی قەرەباڵغی کە لە کاتی نوێژدا و بەهۆی داخرانی دوکانەکانەوە دروست دەبوو، دەرکراوە.

لیژنەی "امر بالمعروف والنهي عن المنكر" لە ساڵی ١٩٨٠دا بڕیاریدا لە کاتی نوێژدا سەرجەم دوکان و بازاڕەکانی سعودیە دابخرێن و سەرجەم چالاکییە ئابورییەکان بوەستێندرێن.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا کۆمەڵێک گۆڕانکاری زۆر لە بوارەکانی سیاسەت، کۆمەڵایەتی و کلتوری وڵاتی سعودیە روویداوە و بەشێکی زۆر لەو شتانە رێگەیان پێدراوە کە لە رابردوودا قەدەغەبوون، لە گرنگترین ئەو گۆڕانکارییانەش مۆڵەتدانە بە ژنان بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و چوونیان بۆ یاریگاکان کە لە رابردوودا تەنها پیاوان ئەم مافەیان هەبوو.













گەلەری