سەردێڕ:

دۆخی سیاسی و ئەمنی و بژێوی هەرێم رۆژ بە رۆژ لە پاشەکشەدایە

خانەنشینانی هەرێم لەسەرەی وەرگرتنی موچەدا
PM:11:20:19/09/2023

2760 جار خوێندراوەتەوە

دۆخی سیاسی و ئەمنی و ژیانی هاوڵاتیانی هەرێم رۆژ بە رۆژ لە پاشەکشەدایە، ئەوەشی روودەدات دەخرێتە ئەستۆی پارتی ویەکێتی وەک دوو حزبی دەسەڵاتداری ٣٢ ساڵی رابردوو.


لە ماوەی٣٢ ساڵدا دوو حزبەکە نەیانتوانیوە لایەنکەم بژێوی ژیانی خەڵک و موچەش دابین بکەن و هەر فەرمانبەرێک لە ١٠ ساڵی رابردوو نزیکەی ٢٥ موچەی بەتەواوی فەوتاوە و وەک دەڵێن حکومەتە هاوبەشەکە پارتی ویەکێتی خواردویەتی بەوهۆیەشەوە گوزەرانی خەڵک خراپتر بووە.

پێش ریفراندۆمیش هەموو سەرۆکەکانی وڵاتانی زلهێزی دونیا بە دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی فەرەنسا و وڵاتانی ئەوروپاشەوە باسی پێشمەرگە و کوردیان دەکرد، تا ئەو ئاستەی ئەمریکا لەڕێگەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیەوە ساڵی ٢٠١٧ نامەی ئاراستەی بارزانی و بەرپرسانی هەرێم کرد و تکای کرد ریفراندۆم نەکەن، بەڵام گوێیان لێنەگرت و ریفراندۆم کرا و نیوەی خاکی کوردستان لەدەستدرا، لە کاتێکدا بەڵینی چارەسەری کێشەکانی کورد و دانوستانی لەگەڵ بەغداد پێدان.

نەک هەر ئەمەش بەڵکو یەکنەخستنەوەی پێشمەرگە یەکێکی تر بوو لە هەڵانەی پارتی ویەکێتی کردیان و گوێیان بە وڵاتانی جیهان نەدا، هاوکات بەهۆی ترسیان لە شکست پارتی ویەکێتی هەڵبژاردنیان دواخست ئەمەش هێندەی تر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو دوو حزبە نیگەران و توڕەکرد تا گەیشتە ئاستی ئەوەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی باس لەو ڕەفتارەی پارتی ویەکیتی کرا کە دژی دیموکراسییە.

دوای ئەوەش پارتی ویەکێتی بەردەوام بوون لە هەڵەکانیان، نە چاکسازیان کرد، نە شەڕی گەندەڵی و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانیان بۆ خەڵک کرد لەکاتێکدا ١٠ ساڵ نەوتیان فرۆشت و داهاتی نەوتیش تا دەهات زیاد و زیادی دەکرد بەڵام وەک دەوترێت پارتی ویەکێتی کارت دوای کارتیان بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخی هەرێم سوتان

ئێستاش بۆردومانەکانی ئێران و تورکیا بەجۆرێک زیادیکردووە هێندەی تر فشار و مەترسیان زیادکردووە چونکە رەفتارەکانی پارتی و یەکیتی کوردیان لە ئاست هەموو لایەک لاوازکرد لە کاتێکدا پێشتر مامەڵەی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهانیش لەگەڵ کورد و هەرێم بەجۆرێکی تر بوو













گەلەری