سەردێڕ:

پلاسخارت: عێراقییەکان دەرفەتی ئەوەیان هەیە دەنگیان ببسترێت و ئێمەش پاڵپشتیان دەبێت

PM:10:26:25/09/2021

2968 جار خوێندراوەتەوە

نێردەى نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند، هاوڵاتیانى عێراق بە چونیان بۆ دەنگدان، دەرفەتی ئەوەیان هەیە، دەنگیان ببسترێت و لە هەر هەنگاوێكیشیاندا نەتەوە یەكگرتووەكان بەردەوام پاڵپشتیان دەبێت.


جێنین پلاسخارت نێردەى نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لە پەیامێكدا لە بارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە باسى لەوەکرد، لە تشرینی یەكەمی ٢٠١٩دا، ژمارەیەكی زۆر لە عێراقییەكان رژانە سەر شەقامەكان و دژ بە خراپی رەوشی ئابوریی، كۆمەڵایەتی، سیاسی، خۆپیشاندانیان کرد.

پلاسخارت ئەوەشى خستەڕوو، دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ لە خۆپیشاندانەكانی عێراق، ئێستا یەكێك لە داواكارییە سەرەكییەكانی خۆپیشاندەران بەدیهاتووە ئەویش هەڵبژاردنی پێشوەختەیە كە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە ١٠ی ١٠دا ئەنجام بدرێت شارەزایانى هەڵبژاردنیش باس لەوەدەکەن، بەهۆى سەرپەرشتیکردنى هەڵبژاردنەکە لەلایەننەتەوەیەکگرتووەکانەوە چاوەڕواندەکرێت جیاوابێت لە هەڵبژاردنەکانى پێشوو.













گەلەری