سەردێڕ:

توێژینەوەیەکى نوێ: ئەم خواردنەوەیە لە ١٥ خولەکدا شەکرە دادەبەزێنێت

PM:02:02:25/09/2021

18680 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی نوێترین توێژینەوەی زانستی خواردنەوەی بەنزیکەیی ٣٠ گرام شەربەتی ھەنار لە ماوەی ١٥ خولەکدا بەشێوەیەکی بەرچاو رێژەی شەکرە لە جۆری دوو دادەبەزێنێت.


گۆڤاری Current Developments in Nutrition نوێترین توێژینەوەی لەبارەی دابەزاندنی ئاستی شەکرەی لە جۆری دوو بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ھاتووە، ٢٠ کەس کە تەندروستییەکی باش و سروشتییان ھەبووە بەشێوەی ھەڕەمەکی ژەمێک ئاو یان شەربەتی ھەنار یان ئاو لەگەڵ ١٨.٦ گرام گلوکۆز و ١٨.٣ گرام فەرکتۆزییان پێدراوە تا لەگەڵ ئەو بڕە شەکرەی لەناو ھەنارەکەدا ھەیە بگونجێت، دەرکەوتووە بە تەنھا خواردنەوەی ئاوەکە ھیچ گۆڕانێکی لە رێژەی شەکری لە خوێندا دروست نەکردووە.
ھەر بەگوێرەی توێژینەوەکە، تێبینی ئەوە کراوە ئەو کەسانەی گرفتی دابەزینی ئاستی ئەنسۆلینیان ھەیە، لەکاتی خواردنەوەی شەربەتی ھەنارەکە دەرکەوتووە دوای ١٥ خولەک ئاستی کولۆکۆزەکەیان دابەزیوە و دوای ٣٠ خولەک رێژەی شەکر بە بەراورد بە رێژەی شەکر لە ئاوەکەدا دابەزیوە. 
لەبەرامبەردا تێبینی ئەوە کراوە، دوای خواردنەوەی شەربەتی ھەنار  بە ١٥ بۆ ٣٠ خولەک بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی ئەنسۆلین بەرزبووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە ئیسرائیل لەلایەن ھەردوو پەیمانگای خێزانی راباپۆرت بۆ توێژینەوەکانی زانستە پزیشکییەکان و ناوەندی رامبانی پزیشکی ئامادەکراوە، شەربەتی ھەنار دەتوانێت سودی بۆ نەخۆشی شەکرە ھەبێت.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، ئەو بڕە شەکرەی لە شەربەتی ھەنارەکەدا ھەیە، ئەگەر چی لە شەکری ناو شەربەتی میوەکانی دیکە دەچێت، بەڵام ھیج کاریگەرییەکی خراپی بۆسەر شەکرە دروست نەکردووە لای ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە.
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، شەربەتی ھەنار سودی ھەیە بۆ توشنەبوون بە رەقبوونی خوێنبەرەکان کە مەترسی بۆ سەر تەندروستی و ژیانی مرۆڤ ھەیە. 
نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوو بریتییە لە یەکێک لە بڵاوترین جۆرەکانی شەکرە توشی مرۆڤ دەبێت لە ئەنجامی دابەزینی  ئاستی ئەنسۆلین لە خوێندا. ئەنسۆلین ھۆڕمۆنێکە پەنکریاس دەریدەدات بۆ رێکخستنی رێژەی شەکر لە خوێندا. لە نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوو زۆر میزکردنە بە تایبەتی لەشەواندا و بەردەوام ھەستکردنە بە تینویەتی و ماندووبوون و دابەزینی کێش و ناڕونی لە بینیندا.

کـ ، ئـ












گەلەری