میدیاکان بڵاویانکردەوە، توێژینەوەیەک دەریخستووە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی نەیزەکەوە تەقینەوەیەکی بەهێز روویداوە و بووەتە هۆی لەناوچونی گەلی سەدوم.
ئاماژەی بەوەشداوە، ٢٠ زانای بواری کیمیای زەوی و کانزا و رووەك و فیزیای گەردوونی لە ئەمەریکا و کەنەدا بەشداری توێژینەوەکەیان کردووە بۆ ماوەی ١٥ ساڵ.
ئەوەشیان خستوەتەڕوو، لە گردی حەمام لێکۆڵینەوەیەکەیان ئەنجامداوە و بۆ
ماوەی پێنج مەتر چاڵێکیان هەڵکەندووە و نمونەیان لە خاك و ئێسکوپروسکەکانی گەلی سەدوم
وەرگرتووە.
زانایان بۆیان دەرکەوتووە، دوای کەوتنە خوارەوەی نەیزەکەکە و
دروستبوونی تەقینەوەکە، فشارێکی زۆر لەسەر خاکی ناوچەکە دروستبووە بەپانتایی ٤٠٠ تەن
بۆ هەر سانتمەترێك و پلەی گەرمیش گەیشتووەتە هەزار و ٥٠٠ پلەی سیلیزی.
باسیان لەوەشکردووە، ٦٦ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دایناسۆرەکان بەهۆی نەیزەکی
تونگۆسکا لەناوچوون و هەمان رووداویش بەسەر گەلی سەدومدا هاتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە کتێبی پیرۆزدا گەلی لوت لە سەدومدا ژیاون، لوت
کوڕی برای پەیامبەر ئیبراهیم بووە و لە ئوردون ژیاون و لە قورئانیشدا لە سورەتی
هود و شوعەرا و ئەعراف و عەنکەبوتدا ناوی ئەو گەلە هاتووە و بەکەوتنە خوارەوەی تەنێک
لە ئاسماندا سوتاوون.