AM:09:05:25/09/2021
4684 جار خوێندراوەتەوە
چەند دامەزراوەیەکى گشتیى وڵاتى چین لە راگەیەندراوێکى هاوبەشیاندا هۆشدارى ئەوەیاندا کە به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هاوڵاتییان له مه‌ترسییه‌كانی دراوی ئه‌لیكترۆنی "رێوشوێنی توند" ده‌گرنه به‌ر.
لە راگەیەندراوى ١٠ دامەزراوەى گشتى چین کە لە نێویاندا بانکى ناوەندى و وەزارەتى ئاسایشى گشتى هەیە تیشكخراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی كۆتایهێنان به "ده‌سكه‌وتی بێ ره‌نج و ماندوبوون" به دراوی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و دامه‌زراوانه به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن و جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته مامه‌ڵه‌كردن به دراوی ئه‌لیكترۆنی وه‌ك تاوانه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی نایاسایی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
لەدواى بڵاوکردنەوەى راگەیەندراوەکە بیتكۆین به نزیكه‌ی رێژه‌ی له
سه‌دا هه‌شت به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا و بۆ ٤١ هه‌زار دۆلار دابه‌زی.