سەردێڕ:

ئەم نیشانانە ئەگەری هەیە ئاماژەبن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە

PM:04:40:24/09/2021

23456 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی بنکەی "Mayo Clinic"ی پزیشكی ئەمریکی وتوویانە، گەورەبوونی لیمفەگرێکان دەکرێت یەکێك بێت لە نیشانەکانی شێرپەنجە کە زۆر کەس سەرنجی نادەن.


پسپۆڕان وتوویانە، هەوکردنی لیمفەگرێکان دەکرێت نیشانەبێت بۆ "لمفحما هۆدجکین"، کە یەکێکە لە جۆرەکانی شێرپەنجەی خوێن و دەکرێت بەهۆی بەرزبوونەوەی خانە لیمفاوییە تووشبووەکان بە شێرپەنجە رووبدات.
ئاماژەیان بەوەشداوە، گەورەبوونی گرێ لیمفاوییەکان لە ناوچەی مل و بنباڵ و ناوچەی تەنیشتەکانی سەرەوەی ران ئازاری نیە، بۆیە زۆرینەی خەڵك سەرنجیان نادەن.
لە حاڵەتێکیشدا بێئاگابن لە بوونی ئەو نیشانانە لە قۆناغەکانی سەرەتادا، ئەوا نەخۆشییەکە دەکرێت بگاتە قۆناغێکی توند ترە، ئەمەش ١٠ بۆ ١٥ ساڵ دەخایەنێت بەر لەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە بە روونی دەربکەون.
پزیشکان ئاماژەیان بەوەشداوە، لە نیشانەکانی دیکە کە تووشبووەکان پێوەی دەناڵێنن بریتییە لە ئارەقکردنەوەی زۆر لە شەواندا، لەدەستدانی کێش، دەرکەوتنی نیشانەکانی وەك کۆکە و تالێهاتن و خوران و چەندین نیشانەی دیکە، بەڵام مەرج نییە ئەم نیشانانە لە هەموو تووشبووەکاندا وەکو یەك هەبێت.












گەلەری