سەردێڕ:

پاش گیان لەدەستدانی سەرۆکەکەیان چی بەسەر ڤاگنەردا دێت؟

AM:10:41:24/08/2023

4060 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو، روسیا گیان لەدەستدانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی ڤاگنەری لە رووداوێکی کەوتنەخورەوەی فڕۆکەدا راگەیاند، بەڕێوەبەری بەشی شیکردنەوە سیاسی و سەربازییەکانی لە پەیمانگای هیدسۆن پێشبینی دوو ئەگەری بۆ داهاتووی ئەو گروپە چەکدارییە کرد.


ریچارد وایز، بەڕێوەبەری بەشی شیکردنەوە سیاسی و سەربازییەکانی پەیمانگای هیدسۆن، بە ئاژانسی سکای نیوزی راگەیاند، رووداوی گیان لەدەستدانی یەڤگینی پریگۆژین فەرماندەی گرووپی چەکداری ڤاگنەر و لێکۆڵینەوە لێی کاریگەری دەبێت لەسەر چارەنووسی ئەو گروپە و مانەوەیان لە روسیا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەکەم پێشبینی و ئەگەر کە زۆر لاوازە ئەوەیە ڤاگنەر بچێتە ژێر دەسەڵاتی سوپای روسیا و ببێت بە بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە.

لەبارەی ئەگەری دووەمەوە، بۆ چارەنووسی ئەو گرووپە ریجارد وایز پێی وایە ئەگەر هەیە وەزارەتی بەرگری روسیا بە تەواوی دەستبەرداری گروپی ڤاگنەر ببێت و گروپێکی چەکداری دیکە بۆ جێگرتنەوەیان دروست بکات.

لایخۆشییەوە، رۆبەرت فۆکس شیکەرەوەی کاروباری ئاسایش لە پەیمانگایeverything standard" " باسی لەوەکردووە، دوای گیان لەدەستدانی یەگڤینی پریکۆژین گروپی ڤاگنەر کۆتایی پێنایەت و بەسەرکردەیەکی نوێوە بەردەوام دەبێت چونکە لە وڵاتانی ئەفریقا پیگەیەکی باشی بۆ خۆی دروستکردووە و توانیویەتی سامانێکی باش کۆبکاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لە سەرکردایەتی سوپای روسیا دەسەڵاتیان بەسەر گرووپی ڤاگنەردا هەیە بۆیە لەناوچوونی ئەو گرووپە بە یەکجاری ئەگەرێکی ئەستەمە و رۆلی ئەو گرووپە لە کۆنتڕۆڵکردنی شاری باخموت و کۆتایی پێهێنانی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا لەو شارە بە سودی روسیا لای سەرکردەکانی ئەو وڵاتە کارێکی مێژووییە.

شەوی رابردوو، دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی روسیا رایگەیاند، بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە لە ناوچەی تڤیری باکوری مۆسکۆی پایتەختی روسیا ١٠ کەس گیانیان لە دەستداوە و یەکێکیان پریگۆژینی فەرماندەی گروپی چەکداری ڤاگنەرە.

دواتر، ئادریان واتسۆن وتەبێژی فەرمی ژووری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆشکی سپیەوە رایگەیاند؛ چاودێری ڕاپۆرتەکانمان کردووە سەبارەت بە تێکشکانی ئەو فرۆکەیەی یەڤگینی پریگۆژین یەکێک بووە لە سەرنشینەکانی و درکمان بەوەکردووە کە ناکرێت ئەمە تێکشکانێکی ئاسایی بێت و پلان بۆ داڕێژراوە و جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکاش وتی، "بەو هەواڵە سەرسام نەبووین."

لەوبارەیەشەوە، ئۆکرانیا رایگەیاند، لە مێژە روسیا چاوەڕێی هەلێک بۆ کوشتنی فەرماندەی ڤاگنەر دەکات و ئەو کاتەی پریگۆژین متمانەی بە بێلاروسیا بەخشی وەک ئەوەبوو واژۆ لەسەر مەرگی خۆی بکات.













گەلەری