بە مەبەستی دەستپێکردنی مەراسیمەکانی حەجی ئەمساڵ یەکەم کاروانی حاجیان گەیشتە مەککە.
بەرپرسانی حەج و
عومرەی سعودیە رایانگەیاند، بەهۆی گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لەمساڵدا
تەنها ٦٠ هەزار کەس بەشداری لە رێوڕەسمی حەجدا دەکەن.
ئاماژەشیان بەوە
کردووە، تەنها ڕێ بەو کەسانە دەدرێت لە سعودیە نیشتەجێبوون و ژەمەکانی ڤاکسینیان وەرگرتووە
و دوورن لە هەر نەخۆشیەکی درێژخایەن.
ساڵی رابردوو، بەهۆی
سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرناوە، رێکارەکانی حەج توندکران و لە رێوڕەسمەکەدا
تەنها هەزار کەس بەشدارییان کرد، ئەوەش لەکاتێکدابوو ساڵی ٢٠١٩ زیاتر لە دوو ملیۆن
و ٥٠٠ هەزار کەس بەشداری رێوڕەسمی حەجیان کرد.
لە ماوەی ١٠ ساڵی
رابردوودا لە سەرانسەری جیهانەوە زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن کەس رێوڕەسمی حەجیان ئەنجامداوە
و سەردانی سعودیەیان کردووە، داهاتی هەر ساڵێکی حەجیش بە ١٢ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت
بۆ ئەو وڵاتە.