سەردێڕ:

رێنماییەکانی جێبەجێ کردنی بودجە بڵاوکرایەوە

PM:03:59:07/08/2023

37328 جار خوێندراوەتەوە

رێنماییەکانی جێبەجێ کردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراق دا بڵاوکرایەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، حەنان مونزیر نەسیف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەى وەقائیعى عێراقى لە وەزارەتى دادى عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: "رێنماییەکانی جێبەجێ کردنى بودجەی سێ ساڵى عێراق لە رۆژنامەی فەرمی دا بڵاوکراوەتەوە".

حەنان مونزیر نەسیف، بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەى وەقایعى عێراقى ئاماژەی بەوەکردووە، "رێنماییەکان کەوتوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە".
رێنماییەکانی بودجەى گشتیى عێراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥، لەلایەن تەیف سامى، وەزیرى داراییەوە واژۆ کراوە و لە ٣٦ ماددە پێکهاتوە و بەسەر حەوت بەشدا دابەش بوون.

ئەوە لەکاتێکدایە، یاسای بودجەی عێراق لە رۆژی ١٢ی حوزەیران بە ئامادەبوونی ٢٢٩ ئەندامی پەرلەمانی عێراق تێپەڕێنرا و لە ٢١ی حوزەیران لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە پەسەندکراو لەرۆژی ٢٦ی حوزەیرانیش لەرۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە، پارەکەى ١٩٨ ترلیۆن و ٩١٠ ملیار و ٣٤٣ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار دینارە و پشکى هەرێمى کوردستان تێیدا زیاتر لە ١٦ تریلیۆن دینارە.













گەلەری