سەردێڕ:

بە گەدەی بەتاڵ ئەم خۆراکانە مەخۆن

PM:01:17:21/09/2021

15672 جار خوێندراوەتەوە

ھەندێک کەس واڕاھاتوون بەیانیان پێش نانخواردن کوپێک قاوە دەخۆنەوە، بەبێ ئەوەی درک بەوە بکەن کە ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکات، پسپۆڕانیش ھۆشداریی دەدەن خۆیان لەو خووە خراپە بەدوربگرن.


بەگوێرەی پسپۆرانی بواری خۆراک ئاشکرایانکردووە و ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە نابێت بە گەدەی بەتاڵ ئەم خۆراکانە بخورێن:

قاوە:
ھانی دەردانی ترشی ھایدرۆکلۆریک دەدات لە گەدەدا کە بە ھۆیەوە ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکات و ھۆکارە بۆ دڵەکزە.
خواردنەوە ساردەکان:
بە گەدەی بەتاڵ بخورێنەوە کرداری ھەرس خاو دەکاتەوە، ھەر بۆیە باشترە ئاوی ئاسایی بخورێتەوە کە یارمەتی جەستە دەدات ڕەگەزە خۆراکییەکان بە باشی وەربگرێت.
خواردنە تونەکان:
ئەو خواردنانەی بەھاراتیان تێدایەباشترە ب ەگەدەی بەتاڵ نەخورێن ھۆکارە بۆ ئاوسانی گەدە و سک و زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدە.
کھول:
بە گەدەی بەتاڵ بخورێتەوە ڕاستەوخۆ دەچێتە خوێنەوە و بەخێرایی بە بەشەکانی جەستەدا دابەشدەبێت، کە دەبێتەھۆی تەسکبوونەوەی بۆرییەکانی خوێن و ھەستی گەرمبوونی جەستە بۆماوەیەک زیاد دەکات و لێدانی دڵ کەمدەکاتەوە و فشاری خوێن ناھاوسەنگ دەکات.
جوینی بنێشت:
بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ جوینی بنێشت کارێکی دروست نییە، ڤونکە گەدە ناجار دەکات ترشەڵۆکی زیاتر بەرھەمبھێنێت ھەر ئەمەش وادەکات زیان بە ناوپۆشی گەدە بگەیەنێت، زۆر دووبارەکردنەوەی ئەم خووەش ئەگەری توشبوون بە گرێێ گەدە زیاد دەکات.
ئ.ل














گەلەری