سەردێڕ:

پارتی یەکگرتووی روسیا نیوەی دەنگەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەو وڵاتەی بەدەستهێنا

PM:12:11:21/09/2021

2820 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، دوای جیاکردنەوەی ٩٩٪ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی دوما پارتی یەکگرتووی روسیای سەر بە ڤلادمێر پوتن، توانی ٥٠٪ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.


لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنی روسیا ٩٩٪ی دەنگەکانی جیاکردووەتەوە و پارتی یەکگرتووی روسیا کە سەر بە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی وڵاتە، نیوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی بەدەستهێناوە.

بەگوێرەی ئەنجامە راگەیەندراوەکان، پارتی شیوعی روسیا ١٨٪ی دەنگەکان و پارتی لیبڕالی دیموکراتی ٧٪ی دەنگەکان و پارتی دادی ٧٪ و پارتی خەڵکی نوێ ٥٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

هەرچەندە پارتەکەی پوتن، توانیویەتی زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستبهێنێت، بەڵام بەبەراورد بەهەڵبژاردنەکەی ساڵی ٢٠١٦، حزبەکەی پوتن توشی لەدەستدانی بەشێکی زۆری دەنگەکانی هات، لەکاتێکدا لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی ٢٠١٦دا ٥٤٪ی دەنگەکانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئەژمارکردنی ٩٩٪ی دەنگەکان، حزبەکەی پوتن توانیوەیەتی دوو لەسەر سێی کورسییەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەدەسبهێنێت، سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی روسیاش رایگەیاند، "رۆژی هەینی ئەم هەفتەیە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە رادەگەیەندرێت".

لەدوای هەڵبژاردنەکەش، ڤلادمێر پوتنی سەرۆکی روسیا سوپاسی دەنگدەرانی کرد بەپێدانی متمانەیان بە حزبەکەیی و وتیشی، "پارتی یەکگرتووی روسیا دووپاتیکردەوە کە حزبی پێشڕەوی روسیایە."

لەبەرامبەریشدا، پاڵپشتیکارانی ناڤالانی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئەو واتە داوای خۆپیشندانیان کرد و هەڵبژاردەکەشییان بە، "نایاسایی و پڕ لە ساختەکاری" ناوزەدکرد.

"ئەنجومەنی دوما" لە روسیا بە ئەنجومەنی پیران دادەنرێت و لە ٤٥٠ ئەندام پێکهاتووە و پارتی یەکگرتووی ئەو وڵاتە زیاتر لە ٣٠٠ کورسی مسۆگەرکردووە، لەهەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٦ی ئەنجومەنی دوماشدا، پارتەکەی پوتن ٣٤٣ کورسی بەدەستهێنا.













گەلەری