سەردێڕ:

رۆژنامەنوسێکی بادینان لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە فڕێندرا

AM:09:15:21/07/2023

3628 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری سزادراوانی بادینان رایگەیاند، لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوە ئومێد بەرۆشکی چالاکوانی بادینان فڕێندراوە.


ئەیهان سەعید نوێنەری سزادراوانی بادینان راگەیەنراوێكی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە شەوی رابردوو کاتژمێر ١٢:٣٠ ئومێد بەرۆشكی رۆژنامەنوس و چالاکوانی بادینان لەلایەن هێزیکی ئەمنییەوە فڕێندرا.

هاوکات دوێنێ دادگای هەولێر بە چوار ساڵی دیکە زیندانکردن سزای شێروان شێروانی دا و دوای ئەو بڕیارەی دادگا، ئومێد بەرۆشکی بە میدیاکانی وت، " ئەم بڕیارە بڕیاری دادگا نیە و بەڵکو بڕیاری مەسرور بارزانییە."

بەپێی ئاماری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٤٤ حاڵەتی پێشێلکاری دژی رۆژنامەنووسان و راگەیەندکاران لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

زیاتر لە سێ ساڵە ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لەلایەن دەزگای هەواڵگری هەرێمەوە دەستبەسەرکراون و تا ئێستا هەندێکیان ئازاد کراوە و بەشێکی دیکەیان سزاکانیان درێژکراوەتەوە.













گەلەری