سەردێڕ:

وڵاتێکی ئەوروپا گەشتەکانی لەگەڵ عێراقدا دەستپێدەکاتەوە

AM:11:34:21/09/2021

3808 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، حکومەتی مۆسکۆ بڕیاریداوە کە لە ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ هەریەکە لە عێراق، ئیسپانیا، کینیا و سلۆڤاکیا دەستپێبکاتەوە، لەداهاتوویەکی نزیکیشدا ژمارەی گەشتەکانی لەگەڵ هەریەکە لە تورکیا و میسریشدا گەشتە ئاسمانییەکانی زیاتر دەکات.


رۆژی ١٣ی ئەم مانگە، حکومەتی روسیا بڕیاریدا کە مۆسکۆ گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ هەریەکە لە لەگەڵ هەریەکە لە عێراق، ئیسپانیا، کینیا و سلۆڤاکیا دەستپێبکاتەوە، لەداهاتوویەکی نزیکیشدا ژمارەی گەشتەکانی لەگەڵ هەریەکە لە تورکیا و میسریشدا گەشتە ئاسمانییەکانی زیاتر دەکات.

لەمانگی ئازاری ٢٠٢٠دا، لەسەروبەندی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پەیڕەوکردنی قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینە، حکومەتی مۆسکۆ بڕیاریدا بە راگرتنی ژمارەیەک لەگەشتە ئاسمانییەکانی بۆ چەند وڵاتێک، دواتریش لیستی ئەو وڵاتانەی زیاتر کرد.

بەگوێرەی بڕیارەکانی حکومەتی مۆسکۆ، لە ئەمڕۆوە گەشتەکانی روسیا بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە و لەهەفتەیەکیشدا دوو گەشت ئەنجامدەدرێن.

لەمانگی ئابی ئەمساڵیشدا، پاش شەش ساڵ لە راگرتنی بەهۆی قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ قاهیرە لەئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگرەوە، یەکەم گەشتی بۆ قاهیرە ئەنجامدرا.

لەکۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩دا، ڤایرۆسی بەربڵاوی کۆرۆنا COVID-19، لەشاری وهانی چین بڵاوبووە و دواتریش زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتەوە و بەمەبەستی رێگریکرن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەش، حکومەتی وڵاتان قەدەغەکردنی هاتوچۆ و کەرەنتینەیان پەیڕەوکرد، تا ئێستاش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، لەسەرانسەری جیهاندا چوار ملیۆن و ٧١٣ هەزار و ٩٧٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری