سەردێڕ:

لە شەڕی نێوان هێزە ئەمنییەکان و بارزگانێکی ماددەی هۆشبەردا؛ بازرگانەکە و سەربازێک کوژران

PM:07:17:20/09/2021

16788 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رايگەیاندووە، لە ساتی روبەڕوبوونەوەی بارزگانێکی ماددەی هۆشبەر لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا لە بەغدا، بازرگانەکە و سەربازێک کوژران.


سەرچاوەکە بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکرایکردووە، ھێزە ئەمنییەکان ھەڵیانکوتاوەتە سەر حەشارگەیەکی ماددەی ھۆشبەر لە ناوچەی رەشادی رۆژھەڵاتی شاری بەغدا، سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە لە میانی ھەڵکوتانەکەدا، بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر لەناو حەشارگەکەدا، تەقەی لە ھێزە ئەمنییەکان کردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی باسکردووە، "وێرای کوژرانی بارزگانەکە، ھەروەھا سەربازێکیش کوژراوە و دەستبەسەر بڕێک ماددەی ھۆشبەردا گیراوە."













گەلەری