ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان نرخی دۆلار گۆڕانکاریەکی کەمی بەسەردا هات و نرخی تمەن و لیرەی تورکیش بەجێگیری مانەوە.
نرخی ١٠٠ دۆلار لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٧ ھەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی دۆلار گۆڕانکارییەکی کەمی بەسەردا هاتووەو ١٥٠ دینار لەهەر ١٠٠ دۆلارێک دابەزیوە.
ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق
گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە
بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار، سەرەڕای داواکاریی زۆر بۆ کەمکردنەوەی نرخەکەی
لەلایەن شەقامی عێراقی و پەرلەمانەوە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم
شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار تمەنە.
١٠٠دۆلار بە ٨٠٠ ھەزار لیرەی تورکیە.