سەردێڕ:

رۆژنامەیەکى تورکى ترسى ئەردۆغانى لە تیرۆرکردنى ئاشکراکرد

PM:08:40:19/09/2021

10996 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەیەکى تورکى بڵاوى کردەوە "لە سەردانەکەیدا بۆ شارى مێرسین، روداوێک روویدا کە ترى سەرۆککۆمارى ئەو وڵاتەى لە تیرۆرکردنى دەرخست".


رۆژنامەى زەمانی تورکی لە ئوزگور ئۆزال، جێگرى سەرۆکی پارتی گەلی کۆمارییەوە بڵاویکردەوە، لەکاتی سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئەو وڵاتە بۆ وێستگەی ئاکویو-ئەتۆمی لە مێرسین، هێزە ناوخۆییەکانى پۆلیسى ئەو شارە چەک و کەرەستە سەربازییەکانیان لێ وەرگیراوە.

ئۆزال بۆ رۆژنامە تورکییەکەى روونکردۆتەوە کە سەردانەکەى ئەردۆغان بۆ ئەو شارە گرنگ بووە بەڵام وەک سەرۆکى پارتێک دەرکەوت نەک وەک سەرۆککۆمارێک.

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە، لەسەردانەکەدا دانیشتوانى ئەو شارە بەر دیاردەیەکى نامۆ کەوتن کە ئەویش بوونى سەدان ئۆتۆمبێل و هەزاران چەکدارى پاسەوانى تایبەتى ئەردۆغان بوو.

ئۆزال وتیشى "ئەردۆغان لە سەردانەکەى بۆ مێرسین وەک ئەو سەرۆکە دەرکەوت کە تەنانەت متمانەى بە پاسەوانەکانى نییە".













گەلەری