سەردێڕ:

خۆراکی سلێمانی: سەبەتەی خۆراک دەگاتە هەرێم

PM:03:29:19/09/2021

140572 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا سەبەتەی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە دەگاتە کۆگاکانیان و دەست بە دابەشکردنی دەکەن.


شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا سەبەتەی خۆراكی دەگاتە کۆگاکانیان هاوشێوەی مانگی پێشوو دەستدەكەن بە دابەشكردنی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە وەزارەتی بازرگانی عێراق حەوت یاخود هەشت ماددەی خۆراکی بنێرێت.

شەوکەت محەمەد باسی لەوەشکردووە، سەبەتەی خۆراکی لە رێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە دابەشدەکرێت.

رۆژی ٢٧ی مانگی ٧، دوای ١٥ ساڵ لە راگرتنی جارێکی دیکە ماددە زیادکراوەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان لە ژێرناوی سەبەتەی خۆراک گەیشتە دەست بریکارەکانی خۆراک لە هەرێم، کە پێکدەهات لە فاسۆلیا، برنجی هیندی، دۆشاوی تەماتە، له‌تكه‌نۆک، رۆن، شه‌كر و نیسک.













گەلەری