سەردێڕ:

لە بازاڕەکانی هەرێم؛ گۆڕانکاری لە نرخی زێڕدا روویدا

AM:11:30:19/09/2021

40228 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هات و هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ هەزار دینار و هەریەک لە زێڕی عەیارە ٢١ و ٢٤ سێ هەزار دینار دابەزیوە.


هەروەها، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٥٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە جێگیری ماوەتەوە.

یەک گرامیش بە ٥٦ دۆلار و ٤٢ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ ھەزار و ٤٢٠ دۆلارە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١١ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٣ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٢ ھەزار دینارە.

بەوپێیەش، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان حەوت دۆلار و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش چوار هەزار دینار دابەزیوە.

لەماوەی رابردوو، نرخی زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری