سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە جیهان و هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

AM:10:59:18/09/2021

24116 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٥٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر لە حەوت دۆلار دابەزیوە.


یەک گرامیش بە ٥٤ دۆلار و ٤٢ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ ھەزار و ٤٢٠ دۆلارە.

هەروەها، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هاتوو هەر مسقاڵێک زێڕ چوار هەزار دینار دابەزیوە و بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٢ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٦ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٥ ھەزار دینارە.

بەوپێیەش، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان حەوت دۆلار و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش چوار هەزار دینار دابەزیوە.

لەماوەی رابردوو، نرخی زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری