سەردێڕ:

ئەنجومەنی راژەی عێراق پێوەرەکانی دامەزراندنی ئاشکرا کرد

AM:09:29:18/09/2021

8888 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی راژەی عێراق رایگەیاند، پلانی دامەزراندن پشت دەبەستێت بەو زانیارییانەی لە دامەزراوەکانی حکومەتدا بەردەستن.


سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی عێراق ئاماژەى بەوە کرد "ساڵەکانی تەواوکردنی خوێندن و تێکڕای نمرە و بەدەستهێنانی توانستی زیاتر دوای خوێندن و هاوسەرگیری و منداڵ لەو میکانیزمانەن لە کاتی دامەزراندندا لەبەرچاو دەگیرێن".

مەحمود تەمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، زانیاری و داتای تایبەت بە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە نوسینگەی سەرۆکوەزیراندا بەردەستن و دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنییان بە ئامانجی بەرەوپێشتربردن و چالاککردنی کەرتی تایبەتە بەراورد بە کەرتی گشتی.

دەشڵێت، بۆیە ئەم کارە دەکەن چونکە کەرتی گشتی پەیوەستە بە یاسای بودجەوە.

لەبارەی میکانیزمەکانی دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان مەحمود تەمیمی ئەوەشی خستەڕوو، ساڵەکانی تەواوکردنی خوێندن یەکێکە لە پێوەر و میکانیزمەکانی دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان، چونکە هەتا پێشتر خوێندنی تەواو کردبێت لەپێشترە بۆ دامەزراندن.

ئاماژەی بەوەشدا، تێکڕای نمرە و ئەو توانستانەی لەدوای دەرچوونەوە بەدەستییان هێناوە و هاوسەرگیری و بوونی منداڵ، بەشێکی دیکەن لەو میکانیزمانەی پشتییان پێدەبەسترێت بۆ دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی عێراق باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا هیج هاوکاری کردنێک لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەت نییە، چونکە ئەنجومەنی راژە بەرپرسە لە دۆسییەی دامەزراندن لە دامەزراوەکانی حکومەتدا، بەڵام چەند چالاکییەک لە نێوان وەزارەتی کار و کەرتی تایبەت هەیە و بەلایەنی پەیوەندیدار بە دۆسییەی کار و دامەزراندن لە کاری تایبەت دادەنرێت.

مەحمود تەمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی عێراق وتیشی، ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی و دامەزراوەکانی حکومەت وابەستەن بە یاسای بودجە و رێنماییەکانییەوە.


كـ ، ئـ













گەلەری