سەردێڕ:

بۆچی زۆر کەس لە دوای نانخواردنیش هەست بە برسییەتی دەکەن؟

PM:12:32:17/09/2021

12924 جار خوێندراوەتەوە

زۆرن ئەو کەسانەی پاش ماوەیەکی کەم لە خواردن ھەست بە برسییەتی دەکەن ھەرچەندە بڕێکی زۆر خۆراکیان خواردووە،‌ یان کەسانێک ھەن بەردەوام برسییانە بەوجۆرەش پەنا بۆز ۆر خۆری دەبەن، لە ئەنجامدا زۆری کێش و قەڵەوی لێدەکەوێتەوە.


کامەران سەروڵ ژاژڵەی ئەندازیاری زانستی خۆراک لەو بارەیەوە ئاماژەی بە گرنگترین ھۆکارەکانی ھەستکردن بە برسییەتی کردووە لە دوای نان خواردن:
یەکەم: نەخواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕیشاڵییەکان:
‌لە سەوزە و پاقلەمەنییەکان و دانەوێڵە تەواوەکانی وەک برنجی بۆر و ئاردی بۆر و گەنمەشامی دا زۆرە لەگەڵ میوەکان، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەدەدا دەمێننەوە و درەنگتر ھەست بە برسیەتی دەکەیت.
دووەم: نەخواردنی ژەمی بەیانی لە کاتی خۆی دا:
گرنگترین ژەمی ڕۆژانەیە، ھەر بۆیە دواتر لەکاتی ڕۆژەکە و کار ناچار دەبیت شیرینی و پسکیت و نەستەلە بخوێت کە زۆر زوو برسیت دەبێتەوە.
سێیەم: ئاو نەخواردنەوە:
نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ھەندێک جار ھەست بەبرسییەتی دروست دەکات.
چوارەم: خواردنی شیرینی و خواردنەوە گازیەکان و شەربەت و ئاوی میوە:
چونکە لە پڕ ئاستی شەکرەی ناو خوێن بەرزدەکەنەوە و بۆ خێرا دابەزینی ئاستی شەکری خوێن ھۆرمۆنی ئەنسۆلێن زیاد دەکات بەمەش ھەستی برسێتی زیاتر دەبێت.
پێنجەم: بێ ئیشی و بوونی کاتێکی زۆر و بێزاری:
بۆ خۆ خەریککردن و بە بەسەربردنی کات ھەندێک کەس پەنا بۆ خواردن دەبەن.
شەشەم: نەخۆشی شەکرە:
یەکێک لە گرنگترین نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە برسییەتی بەردەوام و تێرنەبوونە.
حەوتەم: غودەی دەرەقی چالاک.
ھەشتەم: دڵەڕاوکێ و سترێس و قەلەقی.
نۆیەم: کەمخەوی و شەونخوونی.
دەیەم: بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان:
وەک دەرمانی دژی ھەستیاریی لە جۆری ئەنتی ھستامین وەک ئەلەرمین، ھەندێک دەرمانی دژی خەمۆکی و نەخۆشی دەروونی، ھەندێک دەرمانی نەخۆشی شەکرە.
یانزدەیەم: دابەزینی ئاستی شەکرەی ناو خوێن بەھۆی ھەندێک نەخۆشی گورچیلە، ھەوکردنی جگەر، نەخۆشی کوێرەڕژێنی ئەدریناڵ.
دوانزدەیەم: خواردنەوەی بیپسی و کۆلای دایت:
چونکە ئەو ماددانەی تامی خواردنەوەکە شیرین دەکەن و کالۆریان تێدا نییە وا لە مێشک دەکەن خۆی ئامادە بکات بۆ وەرگرتنی وزەی زیات، ھەر بۆیە ھۆرمۆنی برسییەتی دەڕێژێت.
 سیانزدەیەم: دووگیانی:
خانمانی دووگیان بە تایبەت دوای سێ مانگ لە سەرەتای سکپڕی دا بەردەوام ھەست بە برسییەتی دەکەن. 
ئ.ل












گەلەری