PM:11:29:16/09/2021
9584 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای گشتی هێڵەکانی گواستنەوەی ئاسمانی عێراق، ئەو هەواڵانەی لەبارەی راگرتنی گەشتەکانی بۆ ئێران بڵاوکراونەتەوە رەتدەکاتەوە و بە ناڕاستییان دادەنێت.
ئەمرۆ پێنجشەممە، کۆمپانیای گشتی هێڵەکانی گواستنەوەی ئاسمانی عێراق لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیاکە بۆ ئێران و بە پێچەوانەشەوە، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەو هەواڵانەی لە دەزگاکانی راگەیاندندا لەبارەی وەستانی گەشتە ئاسمانییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە "ناڕاستن."
دەشڵێت، لە ئێستادا سەرجەم خشتەی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق
بۆ ئێران و بە پێچەوانەشەوە لەکاردان و کاریان پێدەکرێت و بەردەوامن.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئێرانای ئێرانی
راگەیەنراوێکی دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە تیایدا هاتبوو، ئێران
بڕیاریدا سەرجەم گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی لەو وڵاتەوە بۆ ئێران و بە پێچەوانەشەوە
هەڵپەسێرێت بەهۆی پابەندنەبوون بە رێکارەکانی ڤیزا بەمەبەستی رێگەدان بە زیارەتکارەکانی
ئێران.
كـ. ئـ