سەردێڕ:

سەبارەت بە ڤاکسینى کۆرۆنا بڕیارێک بۆ سەربازانى ئەمەریکا دەرکرا

PM:09:22:15/09/2021

2628 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای ئەمەریکا رایگەیاند، هەر سەربازێکی سوپای ئەمەریکا رەتیبکاتەوە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرێت، لەکارەکەی رادەگیرێت و لەخزمەتی سەربازیش دووردەخرێتەوە.


پاش ئەوەی لەمانگی ئابی ئەمساڵدا، بەپشتبەستن بە راسپاردەی فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا فەرمانیکرد بەوەی هەموو ئەندامانی سوپای ئەمەریکا و ئەو کەسانەشی لەیەکە جیاوازەکاندا کاردەکەن، ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەربگرن.

لەبەرامبەر بڕیارەکەی وەزیری بەرگریشدا، لەکۆتاییەکانی مانگی ئابی ئەمساڵدا سوپای ئەمەریکا دەستیکرد بەجێبەجێکردنی بڕیارەکە بۆ سەرجەم سەربازانی سوپای ئەو وڵاتە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID 19)، لەکۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین بڵاوبووە و دوای ماوەیەک زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتەوە و تائێستاش، نزیکەی ٢٢٦ ملیۆن و ٨١٢ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکەبوون، چوار ملیۆن و ٦٦٥ هەزار و ٨٤٣ هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری