سەردێڕ:

لەبارەی دەنگدان؛ بڕیارێک لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە

PM:02:44:15/09/2021

19368 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی ئیرادەی دەنگدەر و بە نهێنی هێشتنەوەی پرۆسەی دەنگدان، هێنانی مۆبایل بۆ ناو وێستگەی دەنگدان قەدەغەیە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هێنانە ناوەوەی مۆبایل بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە. ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم هەنگاوەش بە ئامانجی پاراستنی ئیرادەی دەنگدەر و بە نهێنی هێشتنەوەی پرۆسەی دەنگدانە.

بەئامانجی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێک کە کەمترین بواری ساخەتەکاری تێدابێت و دڵنیایی بدرێتە دەنگدەر بەو پەڕی ئازادی و بە ئیرادەی خۆیەوە دەنگبدات و نوێنەری خۆی بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵبژێرێت، کۆمسیۆن هەوڵەکانی بەو ئاراستەیە چڕکردووەتەوە. قەدەغەکردنی هێنان و بەکارهێنانی مۆبایلیش بە هەمان ئامانجە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە بەچاودێری چەندین نوێنەری نێودەوڵەتی ئەوروپی و نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی و چەندین رێکخراوی نێودەڵەتی و دامەزراەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

كـ، ئـ













گەلەری