سەردێڕ:

نرخی ئایفۆن ١٣ ئاشکراکرا، لەهەرێمی کوردستان بەچەند دەبێت؟

AM:11:57:15/09/2021

230196 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنگرەیەکیدا (Apple Event) کاتی بڵاوکردنەوەی ئایفۆنی ١٣ی پرۆماکس و ھەندێک لەبەرھەمە تەکنەلۆژیاکانی بۆ میدیا جیھانییەکان دیاریکرد و لەکاتی گەیشتنیشیدا بۆ هەرێمی کوردستان پێدەچێت نرخەکەی لەنێوان ١٧٥٠ -٢١٥٠ دۆلار بێت.


ئەو کۆنگرەیە لە ژێر ناوی "California Streaming” بەڕێوەچووە و تێیدا نوێترین بەرھەمیان ئاشکراکردووە، کە بنکەی سەرەکەیان لە کالیفۆرنیایە لە ئەمریکا، بەرھەمەکانیش بریتین لە:
iPad: نرخەکەی لە ٣٢٩ دۆلارەوە دەستپێدەکات و ھەفتەی داھاتوو دەخرێتە بازارەوە.
iPad mini: نرخەکەی لە ٤٩٩ دۆلارەوە دەستپێدەکات و ھەفتەی داھاتوو دەکەوێتە بازاڕەوە.
Apple Watch Series ٧: نرخەکەی ٣٩٩ دۆلارە و لە پاییزدا دەخرێتە بازارەوە.
iPhone ١٣ Mini: نرخەکەی لە ٦٩٩ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
iPhone ١٣: نرخەکەی لە ٧٩٩ دۆلارەوە دەستپێدەکات. 
iPhone ١٣ Pro: نرخەکەی لە ٩٩٩ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
iPhone ١٣ Pro Max: نرخەکەی لە ١٠٩٩ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
وابڕیارە ھەموو بەرھەمە نوێیەکانی ئایفۆن لە ٢٤ی ئەیلوول بخرێتە بەردەست ھەوادارەکانی ئەو جۆرە بەرھەمە.
ئەمە لەکاتێکدایە ئایفۆنی ١٣ی پرۆماکس بڕیارە ٢٤ی مانگ بگاتە دوبەی، چەند رۆژێکیش پاش ئەوە بگاتە هەرێم.
ئایفۆنی ١٣ی پرۆماکس بەپێنج رەنگی جیاواز دەبێت و پاترییەکەی بەشی ٢٨ کاتژمێر کارکردنی بەردەوام و تەماشاکردنی ڤیدیۆ دەکات.
 
ئ.ل













گەلەری