سەردێڕ:

بارستە هەوایەکی فێنك روو لە هەرێم و عێراق دەکات

PM:09:41:12/09/2021

10644 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسێکی دیارى عێراق رایگەیاند، لەکۆتایی ئەم هەفتەیە بارستە هەوایەکی فێنك ڕوو لە هەرێم و عێراق دەکات و سوریا و تورکیاش دەگرێتەوە.


حسێن ئەسەدی، شارەزای کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئاماژە بەوە دەکەن کەشوهەوا گۆڕانکارییەکى ئەرێنى بەسەردا دێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەکۆتایی ئەم هەفتەیە بارستە هەوایەکی هەوای نزم روو لە وڵات دەکات و بەو هۆیەشەوە باران لەتورکیا و چەند ناوچەیەکی سوریا دەبارێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو بارستە هەوا فێنکە کاریگەری بەردەوامی لەسەر وڵات دەبێت و کەشوهەوا بەرەو ساردی دەڕوات و چەند پەڵە هەورێك لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوا دەردەکەون.

باسی لەوەشکردووە، با لەناوچەکانی باکور بەردەوام دەبێت و خێراییەکەی لە رۆژئاوای وڵاتدا لەچەند رۆژی داهاتوودا کەمدەبێتەوە.








گەلەری