سەردێڕ:

تەندروستی کەرکوک: بەهۆی خۆڵبارینەوە ٦٣ کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە

AM:10:28:14/05/2023

1152 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەکانی ئەو شارەیان کردووە بۆ ٦٣ کەس بەرزبووەتەوە و لە نێویاندا ١٢ منداڵ هەیە.


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک نوێترین ئامێری بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە بۆ ٦٣ کەس بەرزبووەتەوە.

ئامارەکە ئاماژەی بەوەداوە، شەس نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی ئازادی فێرکارییان کردووە.

دەشڵێت، ٣٩ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوکیان کردووە و ١٢ منداڵیش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانیان کردووە.

هەر بەگوێرەی ئامارەکە، شەش نەخۆشیش سەردانی نەخۆشخانەی گشتی داقوقیان کردووە.

ئەمە لەکاتیکدایە، شەوی رابردووبەڕیوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک ئامارێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی رووی لە عێراق کردووە لەو شارە ١٩ کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی ئەو شارەیان کردووە کە هەشتییان منداڵ بوون.

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی هاتنی بارستەهەوای ساردەوە و دروستبوونی پەستانی جیاواز بای باشور و باشوری رۆژئاوا لە عێراق چالاک بووە و بەهۆیەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین رووی لە ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق کردووە و کاریگەرییەکەشی گەیشتووەتە هەولێر و سلێمانی و گەرمیان.













گەلەری