PM:11:06:11/09/2021
2660 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، لەئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەجۆری نیسان و ماتۆڕسکیلێکدا گەنجێک گیانی لەدەستدا.
لەراگەیەنداوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە باسی لەوەکردووە، رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەجۆری نیسان و ماتۆڕسکیلێکدا روویداوە و بەو هۆیەشەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.
هاتوچۆی کۆیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو کەسەی
گیانی لەدەستداوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەیە و لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٢ە.
ئەمەش دووەم رووداوە لەئەمشەودا و کەمێک پێش
ئێستا، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لە نزیک ئوتێل
خانزاد لە رێگای پیرمام و لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە و بەهۆیەوە چوار ئەندامی
یەک خێزان کە یەکییان منداڵێکە و هەروەها شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانیان لەدەستداوە.