سەردێڕ:

لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە؛ ئەمریکا هۆشداری دەداتە پارتی و یەکێتی

PM:09:42:03/05/2023

3944 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی دوو رۆژ بەر لە ئەمڕۆ لە بەغداد سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێی بینی، ئەمرۆ بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا گەیشتە هەرێم و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم کۆبەوە و جارێکی تر هۆشداری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی بە بەرپرسانی هەرێمدا،


ئەمڕۆ چوارشەممە، بارابارا لیف یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێکى یاوەرى سەردانى هەرێمیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئار تی بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا پەیامی هۆشداری وڵاتەکەی داوەتەوە بە گوێی بەرپرسانی باڵای پارتی و یەکێتی کە دەبێت هەڵبژاردنەکان بکرێت

هەر بەپێی زانیارییەکان باربارا لیف هۆشدارى ئەوەشى داوە، کە ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە ئێستادا بووەتە پێوستییەک کە پەیوەستە بێت بە داهاتووى قەوارەى هەرێمەوە، بۆیە لەسەر بەرپرسانى هەرێم پێویستە هەرچى زووە ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەکە تەواو بکەن.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە پارتی و یەکێتی وتووە، دەبێت هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان بکەن و ئەمڕۆ بێت یان سبەی تەنها یەک ڕیگایان لەبەردەمدایە ئەویش هەڵبژاردنە.

لە ١ـی ئایاردا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک سەردانی عێراق دەکات.

باس لەوەشکراوە، سەردانەکەی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق پاش تەواوبوونی کارەکانی لە ئوردن و لە ٢٩ی نیسان دەستیپێکردووە و تاوەکو ٥ـی ئایار بەردەوم دەبێت.













گەلەری