PM:04:23:11/09/2021
7928 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنای لە جۆری فایزەر راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە، کۆمپانیای گشتیی بەبازاڕکردنی دەرمان و پێدوایستییە پزیشکییەکان سەربە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر، گەیشتووەتە عێراق بێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی دۆزەکان بکات.
لەراگەیەنراوەکەدا
هاتووە "ڤاکسینەکان لە رێگای ساردکەرەوەی تایبەتەوە رەوانەی بنکە و فەرمانگە
تەندروستییەکان لە پارێزگاکان و ھەرێمی کوردستان کراون.
تا
ئێستا، چوار ملیۆن و ١٥ ھەزار و ٢٥٨ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان
وەرگرتووە.