سەردێڕ:

پێنج چەکداری داعش دەستگیرکران

PM:11:47:10/09/2021

3956 جار خوێندراوەتەوە

لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری موسڵ، دەستگیرکردنی پێنج ئەندامی رێکخراوی چەکداریی داعش راگەیەندرا.


لەو راگەیەندراوەی کە لە شانەی ئەمنیی سەر بە سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، دوای ئاگادارکردنەوەيان ھێزەکانی پۆلیسی شاری موسڵ ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر دوو ناونیشان ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەکە، ئاماژە بەوەکراوە، ئەو پێنج کەسەی کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستگیرکراون لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانیان بەوەدا ناوە کە ئەندامی داعشن و ئەوەش هاتووە، دوای رێکارە فەرمییەکان رەوانەی دادگا دەکرێن.

چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراقدا هێشتا شانەی نوستوویان ماوە و ناو بە ناویش ئەندامەکانیان چالاکی ئەنجامدەدەن، زۆر جاریش سوپای عێراق ئۆپەراسیۆن ئەنجامدەدات و لێیان دەکوژێت و دەستگیریان دەکات، یان مۆڵگەکانیان تێکدەدات. شارەزایانیش بوونی ئەو چەکدارانە بۆ بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە دەگەڕێننەوە.













گەلەری