PM:09:33:10/09/2021
15832 جار خوێندراوەتەوە
لە ئێستادا بەشێک لە خەڵک و لە هەندێک کاتدا زیاتر گەنجان شەوان درەنگ دەخەون و لە رۆژیشدا دەرەنگ بەخەبەردێن، کە ئەمەش زیانی بۆ لایەنی دەروونی و تەندروستیان دەبێت، بەڵام زوو نوستن هۆکارە بۆ بوونی جەستە و مێشکێکی چالاک لە رۆژدا.
ماڵپەڕی "لەیالینا" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە سودەکانی زوو نوستن دەکات، ئەوانیش:
شەوان زوو نوستن هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش چونکە بەیانییەکەی زووتر ناندەخورێت و کەمتر هەست بەبرسێتی دەکرێت.
زوو نوستن هۆکارە بۆ چالاکبوونی لەش و مێشک، بەیانیان کەسەک
زوو بەخەبەردێت و چالاکی وەرزشی ئەنجام دەدات کە یارمەتیدەرە بۆ چالاکبوونی لەش و
مێشکی و تەرکیزی زیاتر دەبێت و دەتوانێت بەباشی ئەرکەکانی رۆژانەی ئەنجام بدات.
جگە لەسودە جەستەییەکان سودی دەروونی دەبێت کەسەکە هەست
بە ئارامی دەروونی و بەباشی بەڕێوەچوونی کارەکانی دەکات بەمەش دڵنیایی زیاتر دەبێت
و زیاتر متمانەی بەخۆی دەبێت، جگەلەوەش ئەگەری هەیە توانای داهێنانی زیاتربێت بەوەی
کاتێکی زیاتری هەیە بۆ بیرکردنەوە لە خولیا و هیواکانی.