سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕدا؛ گۆڕان بەسەر نرخی دۆلاردا هات

PM:05:09:19/03/2023

3252 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخی دۆلار ٥٠ دینار دابەزیوە.


بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ لەکاتی داخستنیدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە چوار ملیۆن و ٧٠٠ تمەنی ئێرانی ماماڵەی پیوەدەکرێت.

ئەو نرخەی دۆلار لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار دەخاتەڕوو، بەڵام لە بازاڕەکاندا بە جیاوازی نزیکەی ٣٠ هەزار دینار بەرزتر لە نرخی فەرمی مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە رێژەی خستنەڕووی بانکی ناوەندی بەرزبووەتەوە.

لە رۆژی رابردووش بەشی کارگێری بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا سێیەمین پاکێجی ئاسانکاری داواکاری دۆلاری ئەمریکی بخاتەڕوو. هاوکات، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە گەشتیار دەتوانێت تەنها بڕی دوو هەزار دۆلار بە کاش بکرێت.

کـ - ئـ













گەلەری

‌بەپەلە