سەردێڕ:

کەشناسی: بۆ ماوەی چوار رۆژ باران دەبارێت

PM:09:39:18/03/2023

38464 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە تا رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم هەوراوی دەبێت و نمەباران دەبارێت و بەپێی پێشبینییەکان زۆرترین رێژەی بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت.


دەستەی کەشوهەوای عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سبەی یەکشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارینی مامناوەند هەیە و هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە رۆژی دووشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم بە گشتی هەوراوی دەبێت و نمەباران دەبارێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت و پلەی ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دادەبەزێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە رۆژی سێشەممە بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژانی رابردوو دەبێت.

هەربەگوێرەی راگەیەنراوەکەی دەستەی کەشناسی عێراق، رۆژی چوارشەممەش بەهەمان شێوە نمەباران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی وەک پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆبەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدابوو، بۆ ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە و سبەینێش لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت.



ئـ - ع













گەلەری