کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە و سبەینێش لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت. کەشناسی عێراقیش دەڵێت، رۆژانی نەورۆز باران دەبارێت.
کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت و لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێمدا.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بە ٢ بۆ ٤ پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ.
لەبارەی سبەینێ
یەکشەممەشەوە ئاماژەی بەوەکردووە، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی
بارانی مام ناوەند لە دوای نیوەرۆ و لە هەندێک ناوچەدا باران بە لێزمە دەبێت و هەورە
تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
ئەوەش هاتووە، پلەکانی
گەرما بە ١ بۆ ٢ پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و هەندێک کات
خێرایی با لەکاتی بارانباریندا چالاک دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە لە راگەیەندراوێکدا کەشناسی عێراق باسی لەوەکردووە، لە رێکەوتی ٢٠ی ٣ی ٢٠٢٣ رۆژی دووشەممە، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە نزمبوونەوە.
هاوکات، لە رۆژی ٢١ی ٣ سێشەممە، لە بەشەکانی رۆژهەڵاتی ناوچەکانی هەرێم باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20
سلێمانی : 19
دهۆک : 19
کەرکوک : 23
هەڵەبجە : 20
زاخۆ : 19
سۆران : 18
گەرمیان : 25
هـ.ئـ